بەڵگەنامە کۆنەکان کاریان پێناکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بەڵگەنامە


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ وەزیری ناوخۆی عێراق، ڕیدەگەیەنێت لەسەرەتای مانگی 4 ی  2024 وە بەڵگەنامە كۆنەكانی هاووڵاتیان كاریان پێناكرێت و پێویستە هاووڵاتیان بەڵگەنامەی نوێ لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگرن.

عەبدولئەمیر شەممەری, وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی بە هەرێمی كوردستانیشەوە كارتی نیشتمانیان بۆ دەرهێنراوە و لە سیستمی كارتی نیشتمانیدا تۆماركراوە.

وەزیری ناخۆی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: لەسەرەتای مانگی نیسان بەڵگەنامە كۆنەكان لە عێراق كاری پێناكرێت و لە ئایندەدا كارتی نیشتمانی لە بری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت.