هەڵوەشاندنەوەی ناسنامە و ڤیزەی ٦ سەرکردەی دیاری دیموکرات لەلایەن حکومەتی عێراقەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە حکومەتی عێراق دیموکرات کوردستان


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە – بەگوێرەی زانیاریی پشتڕاستکراوە، حکومەتی عێراق، ناسنامە و ڤیزەی ٦ سەرکردەی دیار و کاریگەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی هەڵوەشاندۆتەوە.
بڕیارە ناوی ئەو سەرکردانەی دیموکرات کە بەغدا هەستاوە بە هەڵوەشاندنەوەی ناسنامە و ڤیزەی عێراقی ئەوان، بڵاو بکاتەوە.
شیاوی باسە کاژێرێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە؛ پاش هەڵوەشانەوەی ڕەگەزنامەی و ناسنامەی عێراقیی مستەفا هیجری سەرکردەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، ئەم حکومەتە ڕەگەزنامە و ناسنامە و ڤیزەی ژمارەیێکی دیکەی سەرکردەی ئەم حیزبەی هەڵوەشاندنەوە.