ئەو سەرکردانەی حدکا کە عێراق مافی هاوڵاتی بوون و ڤیزەکەیانی هەڵوەشاندەوە + بەڵگە
(0) /
ڕوانگە – وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە نامەیێکی فەرمیدا مافی هاوڵاتی بوون و ڤیزەی شەش کەس لە سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
ناوی ئەو کەسانە کە عێراق ناسنامە و ڤیزەکەیانی هەڵوەشاندۆتەوە؛
١: محەمەد نەزیف قادری
٢: شەهریار ئیسماعیل ئیبراهیم
٣: ناهید مێهران حسامەدین
٤: کاوە ڕوستەم فەتاح
٥: دارا خالس ئەحمەد
٦: تاهیر خالد عەلی
پێشتر ناسنامە و ڤیزەی مستەفا هیجری سەرکردەی حدکا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە هەڵوەشاوەتەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لە ساڵانی دواییدا، ژمارەیێک لە نەیاران و تاقمی چەکداری لە باکووری عێراقەوە دژی ئەو وڵاتە چالاکیان بووە، ئەم کەسانە توانیویانە لە هەرێمی کوردستان مافی هاوڵاتی بوون و ڤیزەی عێراق وەربگرن و دژی کۆماری ئیسلامی چالاکی بنوێنن.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق، جووڵەکانی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بە تایبەت هەرێمی کوردستان دەخرێتەژێر چاودێرییەوە و سەرکردەکانیان لەو وڵاتە دەردەکرێن.
تێبينيێك بنێرە: