کار بۆ قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت
(0) /
ڕوانگه ـ ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات: ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان لە پەڕلەمانی عێراق، لە هەوڵی ئەوەدان کە پرۆژەیاسای زیانلێکەوتوانی دەستی بەعس هاوڵاتیانی هەرێمیش بگرێتەوە
سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق، کار بۆ ئەوە دەکات پڕۆژە یاسای قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی ڕژێمی بەعس، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
وتیشی: پڕۆژە یاسای قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس لە ئێسادا لە پەرلەمانی عێراقە و لە حەفتەی ڕابردوەوە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بریاریشە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت
ئەندامەکەی پەڕلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: ئەو پڕۆژە یاسایە لە 11 ماددە پێکدێت و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە 17تەموزی 1968 ، کە ڕۆژی هاتنی حزبی بەعسە بۆ سەر دەسەڵات، تاکو ڕۆژی 20 ئادار ی 2003 وە، بەهۆی ئەو حزبە و دارودەستەکانی زیانییان بەرکەوتووە قەرەبوودەکرێنەوە.
سروە مەحەممەد، ئەندامیمپەڕلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستە ڕوو: هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و تاوانی هەڵەبجە و ڕاپەڕین وبادینان جێگایان لە م یاسایەدا بۆ بکرێتەوە و هاوشێوەی زیانلێکەوتووانی ناوچەکانی تری عێراق یاساکە بیانگرێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: