کار بۆ جێبەجێکردنی دەستەبەری رۆژنامەنوسان دەکرێت
(0) /
ڕوانگه ـ کار بۆ جێبەجێکردنی دەستەبەری رۆژنامەنوسان دەکرێت.
لەکۆبونەوەی دوێنی نێوان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم و شاندنی ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، باس
لە دۆزینەوەی میکانیزمێک کرا بۆ جێبەجێکردنی دەستەبەری ڕۆژنامەنوسان.
دوێنێ خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی ، لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبونی خاتوو زەکیە سەید ساڵح بریکاری وەزارەت ،پێشوازی کرد لە شاندێکی رۆژنامەنوسان بە سەرۆکایەتی ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسان .
لەدیدارێکدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردولا کرا و نەقیبی رۆژنامە نوسان داوای لە خاتوو کوێستان کرد کە میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بۆ جێ بەجێ کردنی دەستەبەری رۆژنامەنوسان ، بۆ ئەوەی مافیان پارێزراو بێت .
لەبەرامبەردا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داواکەی پەسەند کردن و داوای کرد لیژنەیەکی هاوبەش پێک بێت لە سەندیکای رۆژنامە نوسان و لەگەڵ هەردو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی و وەزارەتی رۆشنبیری .
تێبينيێك بنێرە: