پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایدا ئەنجام بدرێت
(0) /
ڕوانگه ـ لە کۆبونەوەی دوێنێدا لەگەڵ جينين پلاسخارت نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەی دوێنێ، گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.
وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی سرۆکی حکومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت .
هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا جەختیان لە گرنگیی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.
هەروەها هەردولا هاوڕابون لەسەر نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەسەر لە پێناو پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
تێبينيێك بنێرە: