پێویستە لە عێراقدا هەرێمی دیکە دروست ببێت
(0) /
ڕوانگە ـ سیاسەتمەدارێکی کورد، باس لەوەدەکات کە لەئەگەری بەشدارینەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنی داهاتودا، کەوا بڕیارە مانگی شەشی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت ئەوا هەرێم دوچاری گرفت دەبێتەوە، چونکە پارتی هێزێکی گەورەیەو نیوەی کوردسانی بەدەستەوەیە
دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە،باسی لەوەکرد: لەناوخۆی هەرێم گرفتی گەورە لە نێوان هێزە کوردیەکانداهەیە لە بارەی ڕێکەوتنیانەوە و گرفتەکەی کورد لەبەغداد نییە و ئەگەر هێزە کوردیەکان لە ناوخۆدا یەکبونایە، دادگای فیدراڵی عێراق نەیدەتوانی بڕیر لەبارەی هەرێمەوە دەربکات
وتیشی: دیارنیش نییە هێزە کوردیەکان چۆن چارەسەری ئەو ناکۆکیانە دەکەن پێش ئەوەی کە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ڕون نییە کە ئایە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت یاخود نا، ئەگەر بکرێت پارتی، بەشدار دەبێت یاخود بڕیاری بەشداری نەکردنی دەباتەسەر
دکتۆر مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەدا: نابێت پێش ڕوداوەکان بکەوین، چونکە دیارنییە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن چی ڕودەدات، لەکاتێکد هەڵبژاردن هێشتا دومانگی ماوە، بۆیە دەبێت چاوەڕێبین تا ئەوکاتەی کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت یاخود دوادەخرێت.
دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەرداری کورد، ئاشکرایکرد: بەداخەوە ئێستا گرفت لەوەداهەیە کە کوردستان دووبەشە و بەشێکی لە لایەن پارتییەوە ئیدارە دەدرێت و نیوەکەی دیکەی لە لایەن یەکێتییەوە، بۆیە بونی هەردوکیان هەمیشە گرنگە، بەڵام لە ئەگەری بەشداری نەکردنی لایەکیاندا ئەوا گرفتی گەورە دروست دەبێت
دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەرداری کورد، ڕونیشیکردەوە: ئەگەر هەڵبژاردنیش دوابخرێت ئەوا گرفتی گەورە بۆ قەوارەی هەرێم دروست نابێت بەوجۆرەی کە باس دەکرێت، چونکە قەوارەی هەرێم بەگوێرەی دەستور دروست بووە و حەقوایە هەرێمی دیکەش دروست ببێت، چونکە دەسەڵاتی فیدراڵی نابێت یەک هەرێم بێت، مەگەر ئەوکاتەی کە بڕیاربدەن هەمو سیستمی فیدراڵی هەڵبوەشێننەوە ئەوە پرسێکی دیکەیە، بۆیە باشترین ڕێگا چارە ئەوەیە کە کورد لە ناوخۆدا یەکبێت بۆئەوەی لەڕوی سیاسیەوە ڕووبەڕوی گرفتی گەورە نەبنەوە.
تێبينيێك بنێرە: