باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە داوایەک لە عێراق دەکات

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە ئەمریکا نەوت کوردستان


Apr 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - باڵیۆزی ئەمریکا داوا لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات سوود لە هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان وەربگرێت بۆ هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی لە کەرتی وزەدا.

ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا رایگەیاند،وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، سەربەخۆیی عێراقمان لەبواری وزە تاوتوێكرد، بەشێوەیەك ببێتە مایەی سود بۆ عێراقیەكان.

دەشڵێت:” دەکرێت سوودوەرگرتن لە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێت بۆ عێراق بۆ ئەوەی بەرەو سەربەخۆیی لە کەرتی وزەدا هەنگاو بنێت”.