سەرۆك کۆمار لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبۆوە

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە کوردستان سەرۆک وەزیران سەرۆک کۆمار


Apr 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-4-2024 بەڕێوەچو، پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات تاووتوێکران و چەند بابەتێك خرانەبەر باس و گفتوگۆ، کە پەیوەندییان بە رەوشی ئابوری و ئەمنیی هاووڵاتیانەوە هەیە و پاڵنەرن بۆ بەدەستهێنانی گەشەسەندنی هەمەلایەنە.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت کرایەوە لە جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی و  تێڕوانینی بۆ ئایندە، کە یارمەتیدەرە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و باشترکردنی خزمەتگوزاری و بژێوی هاووڵاتیان.