بکوژی دابان عوسمان دەستگیرکرا
(0) /
ڕوانگە - ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە دەستگیرکردنی بکوژی دابان عوسمان .
ئێوارەی ٢٠٢٤/٤/٤ لە گوندی (گوڵە خانە) پاش ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕوویدا، بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربونی ٤ کەسی دیکە.
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.
تێبينيێك بنێرە: