پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی سێ بەردەستە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە کوردستان


Apr 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی سێ بەردەستە.

بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاندووە: لە ‏بانكەكانی سلێمانی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ بۆ ‏ئەمڕۆ بەردەستە و چاوەڕوانی وەرگرتنی پارە دەكەین بۆ ڕۆژانی داهاتوو.

د. ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: بە هەوڵ‌ و كۆششی كارمەندانی بانكەكان، ‏ئامادەکاری کراوە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەش بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، ڕونیکردۆتەوە: ئەمشەو کارمەندانی بانکەکان تاوەکو پارشێو، سەرقاڵی کارەکانیان بوون، بۆئەوەی هیچ گرفتێک لەکاتی دابەشکردنی مووچە دروستنەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی، پۆلیس و هاتووچۆ هاوئاهەنگییان کردووە، تاوەکو بەبێ گرفت مووچە دابەش بکرێت.