پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی سێ بەردەستە
(0) /
ڕوانگە ـ پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی سێ بەردەستە.
بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاندووە: لە بانكەكانی سلێمانی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بۆ ئەمڕۆ بەردەستە و چاوەڕوانی وەرگرتنی پارە دەكەین بۆ ڕۆژانی داهاتوو.
د. ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: بە هەوڵ و كۆششی كارمەندانی بانكەكان، ئامادەکاری کراوە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەش بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، ڕونیکردۆتەوە: ئەمشەو کارمەندانی بانکەکان تاوەکو پارشێو، سەرقاڵی کارەکانیان بوون، بۆئەوەی هیچ گرفتێک لەکاتی دابەشکردنی مووچە دروستنەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی، پۆلیس و هاتووچۆ هاوئاهەنگییان کردووە، تاوەکو بەبێ گرفت مووچە دابەش بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: