فۆئاد حوسێن بە لایەنگریی سیاسەتی تورکیا تۆمەتبار دەکرێت

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن


May 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە چاوپۆشی لە درووستکردنی بنکەی سەربازی تورکیا لە پارێزگای دهۆک دەکات.

غالب محەممەد ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی تورکیا بۆ درووستکردنی بنکەی سەربازی نوێ لە خاکی هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و وەزارەتی دەرەوەش لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

ناوبراو وتی کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە بەڕێوە دەبرێت و پەیوەندییەکی ستراتیژیی لە گەڵ تورکیا هەیە و فۆئاد حوسێنیش لە سەر بنەمای ئەو بەرژەوەندییە مامەڵە لە گەڵ ئەنکەرە دەکات./.