ڕۆژی هێرشکردنە سەر شاری ڕەفح دیاریکرا

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ڕەفەح ئیسرائیل غەززە


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:


ڕوانگە ـ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەمەبەستی هێرشکردنە سەر شاری رەفەح، ڕۆژێکیان دیاری کردووە، ئەو قسەی ناتانیاهوو لەکاتێکدایە چەندین جار هۆشداری بە ئیسرائیل دراوە بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر ئەوشارە، چونکە زیانێکی گەورە بە هاوڵاتیانی سڤیل دەکەوێت.
 
رۆژی دووشەممە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لە ئۆپەراسیۆنی سەر رەفەح کرد و ئاشکرای کرد: ئەو ئۆپەراسیۆنە روودەدات و رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەشیان دیاری کردووە.

 سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وتیشی: بۆ سەرکەوتن بەسەر چەکدارەکانی حەماس، پێویستە بچینە نێو رەفەح و کۆتاییان پێ بهێنین.
 
قسەکانی نەتەنیاهوو کاردانەوەی ئەمەریکای لێکەوتەوە و ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئێمە ئەوەمان بە ئاشکرا بە ئیسرائیل وتووە کە هێرشی سەر رەفەح زیانێکی گەورە بە هاووڵاتییانی سیڤیل دەگەیەنێت.