پۆلیسی گەرمیان ئامادەکاری تەواو بۆ ڕۆژانی جەژن دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان گەرمیان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه ـ بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە هەر ڕوداوێکی نەخواراو  پۆلیسی گەرمیان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکەدا ئامادەکاری تەواو بۆ ڕۆژانی جەژن دەکات.

موقەدەم عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: هێزەکانمان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و تەواوی هێزەئەمنیەکان پلانی خۆمان بۆ ڕۆژانی جەژن داناوە.

وتەبێژی  پۆلیسی گەرمیان وتیشی: مەفرەزەکانمان لە شوێنەگشتیەکان ئامادەییان دەبێت و  هەروەها هێزەکانمان ئەوانەی کە لە نەهێشتنی تاوانن بەجل و بەرگی مەدەنییەوە لەوشوێنانە بڵاوەیان پێدەکرێت ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێگری کردن لە ڕووداوی دزیکردن و هەروەها ڕووداوی تەقەکردن و هەرحاڵەتێکی دیکەی نەخوازراو .