پۆلیسی گەرمیان ئامادەکاری تەواو بۆ ڕۆژانی جەژن دەکات
(0) /
ڕوانگه ـ بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە هەر ڕوداوێکی نەخواراو پۆلیسی گەرمیان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکەدا ئامادەکاری تەواو بۆ ڕۆژانی جەژن دەکات.
موقەدەم عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: هێزەکانمان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و تەواوی هێزەئەمنیەکان پلانی خۆمان بۆ ڕۆژانی جەژن داناوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: مەفرەزەکانمان لە شوێنەگشتیەکان ئامادەییان دەبێت و هەروەها هێزەکانمان ئەوانەی کە لە نەهێشتنی تاوانن بەجل و بەرگی مەدەنییەوە لەوشوێنانە بڵاوەیان پێدەکرێت ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێگری کردن لە ڕووداوی دزیکردن و هەروەها ڕووداوی تەقەکردن و هەرحاڵەتێکی دیکەی نەخوازراو .
تێبينيێك بنێرە: