سەرۆك کۆمار و سەرۆك کۆماری ئێران بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە کوردستان ئێران عێراق ڕەئیسی


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك کۆماری ئێرانەوە پێگەیشت.

ئەمڕۆ سێشەممە 9-4-2024 لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سەرۆك بە بۆنەی جەژنەوە پیرۆزباییان لە یەکتر کرد و سەرۆك کۆمار هیوای سەرکەوتن و تەندروستییەکی باشی بۆ سەرۆك کۆماری ئێران و پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتری بۆ گەلی ئێرانیش خواست.
لە بەرامبەردا سەرۆك ئیبراهیم رەئیسی پیرۆزبایی لە بەڕێز سەرۆك کۆمار کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها ئومێدی بەردەوامیی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی عێراق خواست.
هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوو سەرۆك باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان کرد و جەختیانکردەوە لەسەر  پتەوکردنی هاریکاری لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دراوسێ.
هەردوو سەرۆك کۆمار باسیان لە دواپێشهاتەکانی ئیقلیمی و پێویستی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان کرد بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و پێویستی راگرتنی دەستدرێژی بۆسەر غەززە، هەروەك داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە هەنگاوبنێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی گەلی فەڵەستین و  پشتگیریکردن لە داوا رەواکانیان.