هێزەکانی حەشدی شەعبی چەندە مووچە وەردەگرن؟ فەیاز وەڵامی داوەتەوە

(0) / / ئاسیا / فالح فەیاز


May 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە مووچەی هێزەکانیان بەرز بووەتەوە.

فالح فەیاز لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 415 هەزار و 700 دینار کە دەکاتە نزیکەی 965 دۆلار.

ناوبراو لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە داعش هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی لە عێراقدا نەماوە.

فەیاز هەروەها ڕایگەیاندووە کە هیچ هەماهەنگییەکی ئەمنی لە نێوان هێزە فیدراڵییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا نییە.

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی کە عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە و هیچ داواکارییەکی بۆ مانەوەی ئەو هێزانەش نەبووە./.