گومرکی ئێران: ساڵی رابردوو بە بەهای 420 ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرکی تەمەرچینەوە هەناردە کراوە

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە تەمەرچین حاجی ئۆمەران کاڵا هەناردە هاوردە بازرگانی


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ عەلی ئەکبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری گومرکی تەمەرچین لە پیرانشار رایگەیاند، ساڵی رابردوو هەناردەی کاڵا لە سنووری تەمەرچین–حاجی ئۆمەران بەرێژەی 15% زیادیکردووە.
ئەشرەفی ئاماژەى بەوەش کرد، ساڵی رابردوو هەزار و 100 تۆن کاڵا بە بەهای 420 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە و لە گومرکی تەمەرچینەوە هەناردە کراوە.
روونیشیکردەوە، نزیکەی هەزار تۆن کاڵای ترانزێتی وڵاتانی دیکە لە سنووری تەمەرچینەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی سنووری دەریای سپیی ناوەڕاست کراوە، بەوەش کۆی گشتیی بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکەوە گەیشتووەتە 800 ملیۆن دۆلار.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەو کاڵایانەی لە سنوورەکەوە هەناردەکراون، پۆڵا، کەلوپەلی بیناسازی، کەرەستەى کیمیایی و خۆراکی بوون.
هەروەها ساڵی رابردوو لە سنووری تەمەرچینەوە 300 هەزار تۆن کاڵا رەوانەی ئێران کراوە.
ساڵی پێشووتر لەو سنوورەوە 763 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار هەناردە کرابوو.
گومرکی تەمەرچین لە دیوی هەرێمی کوردستان دەبێت بە گومرکی حاجی ئۆمەران، رۆژانە نزیکەی 700 بارهەڵگر و نزیکەی دوو هەزار کەس هاتووچۆی تیادا دەکەن. بەگشتی ساڵانە 255 هەزار بارهەڵگر و 700 هەزار کەس لەو سنوورەوە هاتووچۆ دەکەن.