سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی خۆی بۆ سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا دەردەبڕێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێمی کوردستان سوودانی ئەمریکا


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە پەیامێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوی کردۆتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:" هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت.

 
هەروەهائاماژەی بەوەشداوە:" کە ئەوان  بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەن و دڵنیان لەوەی کە بەرژەوەندیی هەموو لایەک  لەبەرچاو دەگیرێت.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:"   کە هیوا خوازن کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا.