سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی خۆی بۆ سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا دەردەبڕێت
(0) /
ڕوانگە - لە پەیامێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوی کردۆتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:" هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت.
هەروەهائاماژەی بەوەشداوە:" کە ئەوان بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەن و دڵنیان لەوەی کە بەرژەوەندیی هەموو لایەک لەبەرچاو دەگیرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:" کە هیوا خوازن کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا.
تێبينيێك بنێرە: