نوێترین هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان
(0) /
ڕوانگە - وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیش كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق وەكو پرسێكی سیاسیی مامەڵە لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات و لە ئێستادا بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە پێویستە جێبەجێبكرێت كە ئەو پرسە پێویستی بە رێككەوتن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی هەیە و لە هەمانكاتدا ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات.
وتیشی، “دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم كراوەتەوە، بۆیە حكومەتی عێراق هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات”.
تێبينيێك بنێرە: