پێویستە سیستمی فیدراڵی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت
(0) /
زایەڵە _ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری سلێمانیدا لە بارەی پرسی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە بکەین کە هەموولایەک لێی رازی بین
وتیشی:" پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و پێویستە هەموومان بیپارێزین
سەرۆکی هەرێم، لەبارەی باردودۆخی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکرد:"شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشترین تاقیکردنەوەیە لەسەر دەوڵەتی نوێی عێراق.
نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕونیشی کردەوە:" گەلانی عێراق لە 2005ـەوە لەسەر دەستوور ڕێکەوتوون، کە هاوبەشیی گونجاوی تێدایە و عێراق بەهێز دەکات، بۆیە بۆ پێشکەوتنی عێراق پێویستە سیستمی فیدراڵی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: