بێگەرد تاڵەبانی بەنداوی دوکانی  بەسەرکردەوە

(0) / / كوردستان / زایەڵە تاڵەبانی کوردستان


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لەکاروبارەکانیان بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی و ستافێکی وەزارەت، بەنداوی دهۆکی بەسەرکردەوە و  لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەنداوەکە کۆبوەوە.

 لەو کۆبونەوەیەکدا تاوتوێی گرنگی بەنداوی دهۆک و پڕۆژەی بەنداوەکان لە سنوری پارێزگاکە و باشبوونی داهات و ئاوی کۆگاکراوی ئەمساڵ کرا، وە پێویستیەکانی میلاک و ئامێرەکان و تواناسازی کارمەندان لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک خرانەڕوو، 

هەر لەو کۆبونەوەیدا سەرەڕای جەختکردنەوە لە پلان و پشتیوانی حکومەتی هەرێم و وەزارەت بۆ پێشخستنی سێکتەری ئاو و بەنداوەکان، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی بەڕێوەبەرو کارمەندانی بەنداوەکانی کرد، کە ئەرکەکانیان بە باشی راپەڕاندووەو بەڵێنی پێدان کە بەدواداچوون بۆ دابینکردنی پێویستیەکانی بەنداوەکە بکات ، بۆ مەبەستی زیاتر بەرەو پێشچوونی کارەکان و چارەسەربوونی کێشەکان و ئاڵەنگەریەکانیانی بەنداوەکە..