ئەمەریکا چەند فڕۆکەیەک وەک دیاری پێشکەش بە عێراق دەکات

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە ئەمریکا کۆپتەر عێراق


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه _ پاش ئەنجامدانی گرێبەستێک لە نێوان عێراق و ئەمەریکادا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی لە لایەن عێراقەوە، ئەمەریکا چەند فڕۆکەیەکی وەک دیاری پێشکەش بە عێراق کرد.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاندووە:"  لە چوارچێوەی  سەردانەکەی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆئەمەریکا، گرێبەستێکیان بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی واژۆ کردووە.
 
عەوادی ئاماژەی بەوەش کردووە:"پلانێکی گونجاو بۆ دانەوەی پارەی ئەو فڕۆکانە هەیە و عێراق،  بە یەک جار پارەی فڕۆکەکان نادات و لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لەو فڕۆکانە دیاریی ئەمریکان بۆ عێراق.
 
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کردووە:" لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا  عێراق فڕۆکەکان لە ئەمریکا وەردەگرێت و هەروەها هێڵێکی بەرهەمهێنانی تایبەت بە عێراقیش دەکرێتەوە.