یەکێتی ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

(0) / / كوردستان / ڕوانگه یەکێتی کوردستان


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە _ ئەگەرچی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکردووە، کە 28 رۆژ دەبێت. بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێک لە شەقامی کوردی پێیان وایە، بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەبێتە هۆکارێک بۆ  ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن و هەندێک پێشبینی ئەوە دەکەن کە هەڵبژاردن دوادەکەوێت. 

لای خۆشیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند: هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بۆچونی یەکێتیدا نەهاتووە لە بارەی پرسی هەڵبژاردنەوە و یەکێتی ئامادەیی بەشداریکردنە لە هەڵبژاردندا.

لە لایەن کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان رۆژی 10 ی حوزەیران  دیاریکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ناوی بەربژێرانیان پێشکێش نەکردووە و نایەوێت بەژداری لەو هەڵبژاردنەدا بکات.