ئەمەریکا چەند فڕۆکەیەک وەک دیاری پێشکەش بە عێراق دەکات
(0) /
روانگه ـ پاش ئەنجامدانی گرێبەستێک لە نێوان عێراق و ئەمەریکادا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی لە لایەن عێراقەوە، ئەمەریکا چەند فڕۆکەیەکی وەک دیاری پێشکەش بە عێراق کرد.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاندووە:" لە چوارچێوەی سەردانەکەی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆئەمەریکا، گرێبەستێکیان بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی واژۆ کردووە.
عەوادی ئاماژەی بەوەش کردووە:"پلانێکی گونجاو بۆ دانەوەی پارەی ئەو فڕۆکانە هەیە و عێراق، بە یەک جار پارەی فڕۆکەکان نادات و لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لەو فڕۆکانە دیاریی ئەمریکان بۆ عێراق.
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کردووە:" لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا عێراق فڕۆکەکان لە ئەمریکا وەردەگرێت و هەروەها هێڵێکی بەرهەمهێنانی تایبەت بە عێراقیش دەکرێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: