هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران پوچەڵ کرانەوە

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئیسرائیل


Apr 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرایانکردووە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە نێوەڕاستی ئێران و 

میدیای فەرمیی ئێرانیش رایگەیاندووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی سێ درۆنیان تێکشکاندووە.

بەرپرسانی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاندووە، ئیسرائیل، هێرشی کردووەتە سەر ئێران، بەڵام وردەکاری هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە. ئاماژە بەوەش دەکەن ئیسرائیل، ئەمریکای لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ئەمریکا نە بەشدار بووە، نە پشتگیریی کردووە
 
میدیای فەرمیی ئێرانیش ڕایگەیاندووە بەرەبەبانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی تەقینەوە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە بیستراوە بەتایبەتی لەنزیک شارەکانی ئیسفەهان و تەورێز، بەڵام دواتر سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند شارێک چالاککراون و سێ درۆنیان تێکشکاندووە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو هێرشانەوە نەداوە. 
 
حوسێن دەلیریان، گوتەبێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، رایگەیاندووە ژمارەیەک درۆن "بەسەرکەوتوویی تێکشکێندراون، بەڵام هیچ هێرشێکی مووشەکی نەبووە." میدیای فەرمی  ئێران ئاماژەی بەوە کردووە "هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە."

ئەم هێرشانەش لەدوای ئەوە دێن کە ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی شەوی 1ی نیسانی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد.