گەنجێک لەڕووباری سیروان خنکا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ڕووبار سیروان


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه ـ وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆهەینی گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردن لە ڕووباری سیروان خنکا.

   علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیکردەوە:"  گەنجێکە ناوی ئاری حکیم ڕەحیم، لەدایکبووی2004  دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنە و لەکاتی مەلەکردندا لەڕووباری سیروان خنکا
وتیشی:"  بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ هاوڕێکانی بەمەبەستی مەلەکردن ڕویان لەڕووباری سیراون کردوەو بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
    
   وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، باسی لەوەشکرد: لەئێستادا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە پۆلیس 10کەسی لەوانە دەستگیرکردووە کەلەکاتی خنکانیدا لەگەڵ ناوبراودا بوون.
    
 علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکرد:" لەدوای گەڕان تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوەو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.