گەنجێک لەڕووباری سیروان خنکا
(0) /
ڕوانگه ـ وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆهەینی گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردن لە ڕووباری سیروان خنکا.
علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیکردەوە:" گەنجێکە ناوی ئاری حکیم ڕەحیم، لەدایکبووی2004 دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنە و لەکاتی مەلەکردندا لەڕووباری سیروان خنکا
وتیشی:" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ هاوڕێکانی بەمەبەستی مەلەکردن ڕویان لەڕووباری سیراون کردوەو بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، باسی لەوەشکرد: لەئێستادا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە پۆلیس 10کەسی لەوانە دەستگیرکردووە کەلەکاتی خنکانیدا لەگەڵ ناوبراودا بوون.
علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکرد:" لەدوای گەڕان تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوەو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
تێبينيێك بنێرە: