پەیوەندییەکی نوێ لەنێوان بەغدا و واشنتن دێتەئاراوە

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە سوودانی


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەسەردانەکەی ئەمجارەماندا بۆ واشنتن، هەوڵمانداوە لاپەڕەیەکی نوێ لەنێوان هەردولادا بکەینەوە. هەوڵمانداوە  پەیوەندییەکان تەنیا سەربازی نەبن، بەڵکو ئابووری، وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکەش بگرنەوە.

 وتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێککەوتووین لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو بانکانەی کە لە لایەن واشنتەوە لە دۆلار بێبەشکراون.
 
سەرۆک وەزیرانی عێراق، باسی لەوەش کرد: چونیان بۆ واشنتن. بۆ تاوتوێکردنی زۆر بابەتی گرنگە، کە گرنگترینیان چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیانە، کەجگە لە پرسی ئەمنی و سەربازیش، هەموو بوارەکانی وەبەرهێنان و کلتوری و پەروەردەی و ئابوری و وزە و ژینگەش بگرێتەوە 
 
محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق  ڕونیشیکردەوە. بەغدا و واشنتن " لەهەوڵی دروستکردنی پەیوەندیەکدان لە نێوان بەغدا و واشنتن، کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی هاوبەش و هاوکاریی بەرهەمداری نێوان هەردولا بێت.