پەیوەندییەکی نوێ لەنێوان بەغدا و واشنتن دێتەئاراوە
(0) /
ڕوانگە ـ محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەسەردانەکەی ئەمجارەماندا بۆ واشنتن، هەوڵمانداوە لاپەڕەیەکی نوێ لەنێوان هەردولادا بکەینەوە. هەوڵمانداوە پەیوەندییەکان تەنیا سەربازی نەبن، بەڵکو ئابووری، وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکەش بگرنەوە.
وتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێککەوتووین لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو بانکانەی کە لە لایەن واشنتەوە لە دۆلار بێبەشکراون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، باسی لەوەش کرد: چونیان بۆ واشنتن. بۆ تاوتوێکردنی زۆر بابەتی گرنگە، کە گرنگترینیان چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیانە، کەجگە لە پرسی ئەمنی و سەربازیش، هەموو بوارەکانی وەبەرهێنان و کلتوری و پەروەردەی و ئابوری و وزە و ژینگەش بگرێتەوە
محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕونیشیکردەوە. بەغدا و واشنتن " لەهەوڵی دروستکردنی پەیوەندیەکدان لە نێوان بەغدا و واشنتن، کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی هاوبەش و هاوکاریی بەرهەمداری نێوان هەردولا بێت.
تێبينيێك بنێرە: