وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری توند دەداتە ئیسرائیل

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە کوردستان ئیران مووچه


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: تاوەکو رژێمی زایۆنی سەرکێشی نوێ بەرامبەر بەرژەوەندییەکانمان نەکات، ئەوائێمە هیچ کاردانەوەیەکمان نابێت، بەڵام ئەگەر  ئیسرائیل سەرکێشی بکات، پەشیمانی دەکەینەوە.

 
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاشکرای کرد: ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ ڕوویدا هێرش نەبوو. چەکەکان زیاتر وەک ئەو یارییانە بوون کە منداڵەکانمان بەکاریان دێنن.
 
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیویۆرکی کردووە، باسی لەوەکرد"تاوەکو رژێمی زایۆنی سەرکێشی نوێ بەرامبەر بەرژەوەندییەکانمان نەکات هیچ کاردانەوەیەکمان نابێت، بەڵام ئەگەر رژێمی زایۆنی هەنگاوێکی راستەوخۆ دژی وڵاتەکەمان بنێت و ئەوەمان بۆ بسەلمێت، وەڵامی ئێمە دەستبەجێ و بە جۆرێک دەبێت کە ببێتە هۆی پەشیمانبوونەوەی.