وەزارەتی پەروەردەوە داوایەک ئاراستەی قوتابیان و خوێندکاران دەکات
(0) /
ڕوانگە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی دەکات بۆ بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان ،
لەو چوارچێوەشدا تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕوبەڕوکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن .
وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکارانیش دەکات بەهەموو جۆرێک دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن ، هەروەها هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵانی ڕابردوو ڕووبەڕوی یاسای دەکەنەوە تەنانەت ئەگەر پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.
تێبينيێك بنێرە: