لە گوندێکی سنوری قەزای کۆیە، باوک و کوڕێک لە گۆمێکدا خنکان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆیە


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە گوندێکی سنوری قەزای کۆیە، باوک و کوڕێک لە گۆمێکدا خنکان.
عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی،  بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو هاونیشتمانی، کە کوڕ و باوک بوون،  بۆ سەردان چونەتە نزیک گۆمێک کە کەوتۆتە نزیک گوندی سماق شیرین لە ناحیەی دێگەڵەی سنووری کۆیە، بەڵام لەوێ خنکاون.
 
وتیشی: کوڕەکە ناوی محمدە و تەمەنی چوارساڵە و باوکەکەش ناوی شێرزاد رەفیقە کە تەمەنی نزیکەی 35 ساڵە، لەگەڵ کوڕەکەی محەممەد) کە تەمەنی چوار ساڵە، ئێوارەی شەممە، 20-04-2024، لە هەولێرەوە بۆ سەردان چوونەتە گوندی سماق شیری.
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ڕونیشیکردەوە: گومێک لە باشووری گوندەکە هەیە، شێرزاد و منداڵەکەی چوونەتە لای گۆمەکە و دوای ئەوەی ئێوارە نەگەڕاونەتەوە، کەسوکاریان بەدوایاندا گەڕاون و تەرمی هەردووکیان لەنێو گۆمەکە دۆزیوەتەوە.