هەرێمی کوردستان داوایەک لە ئیمارات دەکات

(0) / / كوردستان / ئاوات جەناب نوری


May 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە ئیمارات کردووە کە هاوکاری هەرێم بکات بۆ ئەوەی کەڵک لە ئەزموونەکانی وەربگیرێت.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە میانەی پێشوازیی لە ئەحمەد زاهری کۆنسووڵی ئیمارات لە هەولێر داوایکرد کە ئیمارات لە بوارەکانی باج و گومرک هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات تا فەرمانبەرانی کوردستانیش کەڵک لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرن.

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم هەروەها داوایکردووە کە ئیمارات لە پێناو بوژانەوەی کوردستان کۆمپانیاکانی کەرتی وەبەرهێنان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات./.