سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕوانگه هەنگاریا


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2024 لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەتیلا تار باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری.
لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی هاوئاهەنگی لەبارەی پرسەکانی جێبایەخی هاوبەش کرد بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هاوکات سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی سودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزمونەکان کردەوە بە تایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و بوارەکانی گەشتیاری و شوێنەوار و هونەریی.
لای خۆیەوە باڵیۆز ئەتیلا تار خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و پەرەپێدانی هاریکاری و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دوبارە رۆڵبینینی گرنگی لە ناوچەکەدا راگەیاند.