مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ڕۆژنامەگەریی ڕۆژنامەی کوردستان مەسرور بارزانی


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی .
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ' لە هەرێمی كوردستان کاری میدیایی بە تەواوی ئازادە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادیی ڕادەبڕین لە چوارچێوەی یاسادا، 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری رۆژنامەنووسی، رایگەیاند:"  مایەی خۆشحاڵییە هەرێمی کوردستان خاوەن یاسایەکی پێشکەوتووی رۆژنامەوانییە، بەو هۆیەوە کاری رۆژنامەوانی و ئازادیی رادەربڕین گەشەیەکی زۆر باشی کردووە."
 
سەرۆکی حکومەت وتیشی:"ئازادیی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە ناحەزانی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵی خراپ بەکارهێنانی ئەو ئازادییە دەدەن، کە لە ناوچەکەدا کەم وێنەیە.