وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، نوسراوێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکەدەکات
(0) /
ڕوانگە ـ بەمەبەستی پۆلێنکردنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمدا ئەوە خراوەتەڕوو کە پێویستە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ لەڕێگەی لینک و بارکۆدێک کە لەلایەن وەزارەتەوە دیاریکراوە زانیاری تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی کە بەبێ مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەستهێناوە پڕبکەنەوە
لە نوسراوەکەی وەزارەتی دارایشدا ئەوە خراوەتەڕوو کە تاوەکوئێستا زانیاری ئەو فەرمانبەرانە بەتەواوی نەگەیشتووەتە دەستیان و دواوادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکان ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/١٠ دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: