دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی هەڵدەستێت بە وردبینی کردنی زانیاریەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

(0) / / كوردستان / ڕوانگه فیدراڵی دارایی


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەمەبەستی دڵنیایدان بۆ جێگیرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وابڕیارە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی  کوردستان دابەشی سەر هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین بکرێن.

بەپێی كۆنووسی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین، مووچەی فەرمانبەر و خانەنیشان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین تەوتین بكرێت بۆ دڵنیایی دان لە جێگیرکردنی مافەکانیان و بۆ ئەوەش وەزارەتەكان دابەشی سەر ئەو بانكانە بكرێن.

هەر لەو كۆنووسەدا ئەوەش خراوەتەڕوو “ بە پشتبەستن بە هەمان ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق کراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمیش جێبەجێبکرێت و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی هەڵدەستێت بە وردبینی کردنی زانیاریەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.

وەك لە كۆنووسی كۆبوونەوەی ڕۆژی 17ی ئازاردا هاتووە، ئەو زانیارییانەی دراوە بە وەزارەتی دارایی لەسەر فەرمانبەران لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە وەك پێویست نین بۆ كردنەوەی هەژماری حسابی و تەوتینی مووچە، بۆیە جەختیان كردۆتەوە لەسەر ناردنی ناوی چواری مووچەخۆرانی هەرێم و کار و شوێنی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، هاوکات هاوکاریکردن و ئاسانکاریی کردن بۆ ئەو دوو بانکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ ئەوەی تەوتینکردنەکە بەشێوەیەکی خێراتر تەواو بکرێت