٢٦ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆکرا
(0) /
٢٦ یاداشتی لێکتێگەیشتن ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤، لە بەغدا لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆ کران.
1- ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
2- یاداشتێکی ڕێککەوتنی چوارچێوەيی بۆ هاریکاری لە بواری ئاو لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
3-یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانی تورکیا.
4- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بازرگانی ئابوری (JETCO) لە نێوان وەزارەتی بازرگانی عێراق و تورکیا.
5- ڕێککەوتنێک بۆ هاندان و پاراستن و ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لە نێوان دەستهی وەبەرهێنانی نیشتمانی و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا.
6- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئەنجومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوەی تورکیا.
7- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری تەکنیکی و زانستی و ئابووری لە بواری کارگە بچووک و مامناوەندەکان، لە نێوان وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا.
8- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازی، لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و تورکیا.
9- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەسەر ڕاهێنان و هاوکاری لەبواری تەندروستی سەربازی، لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و تورکیا.
10- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری ستراتیژی لە نێوان دەستهی پیشەسازیی سەربازی و ئەمینداریەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا.
11- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری ئەمنی نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و تورکیا.
12- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوە و پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی تورکیا، و لە نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق و تورکیا.
13- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لە بواری لاوان و وەرزش، لە نێوان وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق و تورکیا.
14- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لە بواری تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان، لە نێوان وەزارەتی تەندروستی عێراق و تورکیا.
15- پلانی گروپی کاری کشتوکاڵی بۆ ماوەی 2024-2025، لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و تورکیا.
16- یاداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی، لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی تورکیا.
17- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لە بواری پەروەردەدا، لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی عێراق و تورکیا.
18- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری هاریکاری گەشتیاری، لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و دێرینەکان و وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا.
19- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری دامەزراندن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق و تورکیا.
20- یاداشتێکی لێکتێگه یشتن له بواری کاروباری کۆمه ڵایه تی و خێزانی، له نێوان وه زاره تی کار و کاروباری کۆمه ڵایه تی و وه زاره تی خێزان و خزمه تگوزاری تورکیا.
21- یاداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەڵگەنامە و ئەرشیفی حکومەت، لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەرشیفی حکومەتی تورکیا.
22- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی بەرهەم و بەربەستە تەکنیکیەکانی بەردەم بازرگانی، لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی تورکیا.
23- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە کاروباری ئایینی لە نێوان فەرمانگەی ئەوقافی سوننە و سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی.
24- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاریکاری لە بواری ڕاهێنانی دادوەری بۆ خوێندکاران و دادوەران و یاریدەدەر و داواکاری گشتی، لە نێوان پەیمانگای دادوەری عێراق و ئەکادیمیای دادپەروەری تورکیا.
25- یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری کارەبا، لە نێوان وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا.
26- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی نێوان دەستهی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیا.
تێبينيێك بنێرە: