قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەردۆغان کردووە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قوباد تاڵەبانی کوردستان سلێمانی ئەردۆغان


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک كۆماری تورکیا کرد کە پێداچونەوە بکەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا.
 
قوباد تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، "بەشداربوم لەکۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و وەفدی یاوەریان، لەکۆبونەوەکەدا داوام لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا کرد کە پێداچونەوە بکەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا".