سبەی چوارشەممە خۆڵبارین دەست پێ دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگه کەشناسی کوردستان


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزبێتەوە و سبەینێش لەگەڵ کە خۆڵباریندا خێرایی با لە هەندێک ناوچەی کەرکووک و گەرمیان زیادبکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەکانی باشوری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ ئەوەشدا  خێرایى با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە بەشێکی ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی دەکرێت بگاتە سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 
سلێمانی : 27 
دهۆک : 29
کەرکوک : 30
هەڵەبجە : 28
زاخۆ : 30
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 31