وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا کۆبوەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگه کوردستان


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٣ خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بە ئامادەبونی فواد سدیق راوێژکاری وەزارەت ، پێشوازی کرد لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا.

مەبەست لە سەردانەکەیان بۆ  ناساندنی کونسوڵی نوێی فەڕەنسا و ئاشانا بونی لەگەڵ کار و بەرپرسیاریەتیەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوو.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاس و ستایشی خۆی دەربڕی بۆ کونسوڵگەری فەڕەنسا لە پای هەماهەنگی و هاوکاری و بەردەوامیان و گفتوگۆیان کرد لەسەر ئیش و کارەکانی وەزارەت بەتایبەت پرسی  تەشەنەکردنی توشبوانی ئۆتیزم.