تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەی هەولێریان کۆنترۆڵکرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەولێر ئاگر


Apr 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگر لە چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕی نیشتیمان كەوتەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر، ڕایگەیاند: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت
 
وتیشی: “ هەر لە سەرەتای  کەوتنەوەی ئاگرەکەوە تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و خۆشبەختانە توانیان  ئاگرەكە لە زوترین کاتدا كۆنتڕۆلی بكەن.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕونیشی کردەوە: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووەوە و لەداهاتوودا هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە ڕادەگەێندرێت.