تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەی هەولێریان کۆنترۆڵکرد
(0) /
ڕوانگە - دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگر لە چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕی نیشتیمان كەوتەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر، ڕایگەیاند: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت
وتیشی: “ هەر لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکەوە تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و خۆشبەختانە توانیان ئاگرەكە لە زوترین کاتدا كۆنتڕۆلی بكەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕونیشی کردەوە: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووەوە و لەداهاتوودا هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە ڕادەگەێندرێت.
تێبينيێك بنێرە: