پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کۆتایی پێهات

(0) / / كوردستان / روانگه چاکسازی کوردستان


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگه - لە ڕاگەێنراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

هەر لەو ڕاگەێنراوەدا هاتووە، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.