بەغدا مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات
(0) /
ڕوانگە - فازل نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە:" هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
وتیشی:"بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات و پێدەچێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەکە بگات.
فازل نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە: “چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت”.
تێبينيێك بنێرە: