سەرۆک کۆمار پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق سەرۆک کۆمار عادل عەبدولمەهدی


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازیکرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری پێشووی عێراق.
لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی وڵات تاوتوێ کران، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی لە کارنامەی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی  پڕۆژە ئابووری و خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق.
هەروەها جەختیشکرایەوە لە سەر پێویستی هەوڵی هاوبەش لە نێوان هەمووان بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتون لە بواری چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و درێژەدان بە پلان و بەرنامەی کار بۆ پێشکەوتنی ئابووری و باشترکردنی ئاستی ژیان.