بۆ یەکەمجار؛ کوردێک دەبێتە سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
(0) /
ڕوانگە - گوتەبێژی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی رایگەیاند، ئەندامانی کۆمیتەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی بەکۆی دەنگ د. بیلال وەهاب-یان وەک سەرۆکی زانکۆ دەستنیشان کرد.
هەڵکەوت چەلەبی، گوتەبێژی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی بە تۆڕیی میدیایی رووداوی راگەیاند، بیلال وەهاب وەک سەرۆکی نوێی زانکۆکە هەڵبژێردرا و بڕیارە رۆژی 1-8-2024 دەستبەکار بێت.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەمیندارانی ئەو زانکۆیە 28 کەسن و زۆربەیان لە دەرەوەی وڵاتن. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە دەکات.
بەپێی پەێڕەوی ناوخۆ، خولێکی سەرۆکایەتی زانکۆ سێ ساڵە، بەڵام ماوەکەی لەلایەن ئەنجوومەنەکە درێژ دەکرێتەوە، سەرۆکی پێشوو ماوەی 8 ساڵ بوو لەسەر کار بوو.
بیلال ئەحمەد وەهاب، ساڵی 1979 لەدایکبووە، پێشتر مامۆستا بووە لە زانکۆکانی سەلاحەدین و ئەمریکی، وانەکانی پیشەسازی نەوت و یاسای نێودەوڵەتی دەگوتەوە. یەکەمین لێکۆڵینڤانی پەیمانگای لێکۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی زانکۆکە بووە. پێش ئەوەی دەست بە کارکردن بکات لە زانکۆی ئەمریکی، لە بانکی جیهانی، نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین پڕۆگرامی دیکەی سەر بە ئەمریکا کاریکردووە.
بیلال ئەحمەد ساڵی 2005، بووە یەکێک لە براوەکانی زەمالەی خوێندنی فولبرایت کە بەهۆیەوە بڕوانامەی ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن بەدەستهێنا. دواتر، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی جۆرج مەیسن بەدەستهێنا؛ لێکۆڵینەوەی دکتۆراکەی تایبەت بوو بە بەڕێوەبردنی نەوت بە شێوەیەکی فیدڕاڵی لە عێراقدا.

تێبينيێك بنێرە: